کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خرابیی رێگاوبانەکانی کوردستان، دیسان قوربانیی گرتەوە

14:55 - 29 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی کورد کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵەیە، بە هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست دا.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٨ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، بەهۆی پێکدادانی دوو ماشین، دوو هاووڵاتی بەناوەکانی \'\'فەرشید عەبباسی کوڕی حوسێن، تەمەن ١٦ ساڵ\'\' و \'\'رەزا بەهرامی تەمەن ٢٧ ساڵ\'\' گیانیان لەدەست دا.
ئەو دوو هاووڵاتییە خەڵکی شاری سەقز لە پارێزگای کوردستان دان و ئەو رووداوە لە جادەی بۆکان رووی داوە.
رەزا بەهرامی لەو رووداوەدا دەست لە جێ گیانی لە دەست داوە \'\'فەرشید عەبباسی\'\'یش کە منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بووە، لە رێگای نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.

6776.jpg
فەرشید عەبباسی


ئەو دوو هاووڵاتییە خەریکی کاری کاسبی بوون و بە وتەی ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەو ناوچەیە، لە ترسی راوەدوونان و تەقەی هێزەکانی رێژیمی ئێران تووشی ئەو رووداوە بوون.
ئەمە لە کاتێکدا دایە خەڵکێکی زۆری شاری سەقز و بەتایبەت منداڵان بەهۆی نەبوونی کار و کەمیی داهات، بەناچاری روویان لە کارە پڕ مەترسی و تاقەت پڕووکێنەکان کردووە.