کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خراپیی شەقام و کۆڵانەکانی کرماشان، خەڵکی ئەو شارەی وەزاڵە هێناوە

22:14 - 9 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: تێکڕای شەقام و کۆڵان و پیادەڕەوەکانی شاری کرماشان، پێویستییان بە نۆژەنکردنەوەیە و هیچ هەوڵێک لەمەڕ چارەسەریی ئەو گرفتە لەلایەن بەرپرسانی رێژیمەوە نادرێت.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شەقام، کۆڵان، جادە و پیادەڕۆکانی شاری کرماشان بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی رێژیم خراپ بوون و پێویستییان بە نۆژەنکردنەوەیە.
بەڕێوەچوونی چەندین پرۆژەی ناتەواو لە شاری کرمشان و هەڵتەکاندنەوەی جادە و پیادەڕۆکانی شاری کرماشانی لەلایەن پەیمانکارانی ئەو پرۆژانەوە، سیمایەکی ناشیرین و دوور لە سارشتانیەتی بەو شارە بەخشیوە، بە شێوەیەک کە هاتوچۆی هاووڵاتییانی تووشی گرفت کردووە.
کاول بوونی بەشێک لە پیادەڕۆکان و قیرتاوی شەقامەکان لەلایەن ئەو پرۆژانەوە، سەرەڕای بەدواداچوونی هاووڵاتییان لەمەڕ نۆژەنکردنەوەی، بەرپرسانی پێوەندیدار گوێی خۆیان لێی خەواندووە و هیچ وەڵامێک بە هاووڵاتییان نادەنەوە.