کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆشکی شەهید دوکتور شەرەفکەندی کۆچی دوایی کرد

14:04 - 25 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا:زەینەب خانمی شەرەفکەندی لە شاری مەهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، زەینەب خانمی شەرەفکەندی خۆشکی شەهید دوکتور سادق شەرەفکەندی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە مامۆستا هەژار نووسەر، وەرگێڕ، لێکۆڵەر و شاعێری نەتەوەی کورد لە شاری مەهاباد بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

ناوبراو ژنێکی بە ئیرادە و ئیمان، خاوەن هەستێکی نەتەوەیی بەرز و جێگای متمانەی خەڵک بوو. تەرمی زەینەب خانم لە خانەقای شێخی بورھان، لە پەنا گڵکۆی باب و باپیرانی لە نێو ئاپۆرای خەڵکی شاری مەهاباد بە خاک ئەسپێردرا.

شایانی باسە زەینەب خانمی شەرەفکەندی دایکی شەهید مەحموود حەسەن خاڵی پێشمەرگەی قارەمانی حیزبی دێموکراتە کە لەسالی ١٣٦٥ لە شەری بەرگری لە کوردستان شەهید بووە و هەروەها کچێکی بە ناوی جەمیله حەسەن خاڵی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئیده.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.