کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانی كوردەكانی ئەمریكا لەبەردەم كۆشكی سپی بۆ مەحكووم كردنی كۆمەڵکوژیی كوردەكانی سووریە

17:12 - 21 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: رەوەندی كورد لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بە ئامانجی مەحكووم كردنی هێرشی ژمارەیەك چەكداری سەر بە گرووپە رادیكاڵەكان دژی هاونیشتمانانی كوردستانی رۆژئاوا، لە بەردەم كۆشكی سپی خۆپیشاندانێكیان بەڕێوەبرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی \'\'كوردستان میدیا\'\'، خۆپیشاندانەكە رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٠ی گەلاوێژ بەڕێوەچوو و تێیدا وێڕای مەحكووم كردنی كۆمەڵكوژیی كوردەكانی كوردستانی رۆژئاوا بە دەستی تیرۆریستان، پشتیوانیشیان لە خەباتی نەتەوەی كورد دەربڕیوەتەوە.
خۆپیشاندەران خوازیاری پشتیوانی نێونەتەوەیی لە ویست و داخوازە دێموكراتیكەكانی نەتەوەی كورد بوون و لە هەمان كاتدا داوایان لە كۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەگشتی و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەتایبەتی، كردووە كە بە هانای خەڵكی مەدەنی كوردستانی رۆژئاواوە بچن.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە شێوەیەكی بەرچاو لەو خۆپیشاندانەدا بەشدار بوون و خۆپیشاندەران بە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و پلاكاردی جۆراوجۆر كە بە كوردی و ئینگلیزی دروشمیان دژی رێكخراوەكانی گرێدراوی گرووپە رایكاڵەكان و پشتیوانی لەخەڵكی كوردستانی رۆژئاوای لەسەر نووسرابوو چالاكییەكی بەرچاویان بەڕێوە برد.

6197.jpg