کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەباتکارانی کورد دەڵێن بەردەوام دەبن

15:44 - 3 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: هەواڵدەریی ئاسۆشیێتد پرێس راپۆرتێکی لە سەر خەباتی نوێی کورد لە کوردستانی ئێران بڵاو کردۆتەوە کە لەوێدا دەڵێ: گرینگترین ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی کورد لە کوردستانی ئێران دەڵی کە بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە ژیانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە سەر خەباتی پێشمەرگانە بەردەوام دەبین.

لە ڕاپۆرتێکدا کە هەواڵدەریی ئاسۆشیێتێد پرێس بڵاوی کردۆتەوە، هاتوە کە وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حەسەن شەرەفی دەڵێ ئێمە دەبینین کە خەڵکی کورد بە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر دەکرێ، ئەشکەنجە دەکرێن و لە زیندان دەخرێن، بۆیە خەبات بۆ پاراستنی خەڵكەکەمان بە پێویست دەزانین و بڕیارمان داوە کە پێشمەرگە لە نێو خەڵکدا حوزووری هەبێ، نەک بۆ شەڕی چەکداری.

ئەمە لینکی ڕاپۆرتەکەی ئاسۆشیێتێد پرێسە:

Kurdish separatists say their campaign in Iran will go on