کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داخرانی پۆمپی گازی CNG لەشاری شنۆ كێشەی بۆ شۆفێران دروست كردووە

15:10 - 24 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: داخرانی ١٨ رۆژەی بنكەی گازی CNG لەشاری شنۆ وای كردووە، ئەو ماشێنانەی كەلە سووتەمەنیی گاز كەڵك وەردەگرن كێشە بۆ شۆفێرەكانیان دروست ببێت.
لە شاری شنۆ تەنیا دوو بنكەی گازی CNG هەیە و ماوەی ١٨ رۆژە یەكێك لەو بنكانە داخراوە و شۆفێرانی ئەو شارە لەگەڵ كێشەی جیدی بەرەڕوو بوونەتەوە.
لەو پێوەندییەدا سایتی‌ \'\'شنۆ‌ باس\'\' بڵاوی كردەوە، ئەو ماشێنانەی كە كەڵك لە گاز وەردەگرن پێویستە رۆژانە بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر لە سەفە دوور و درێژەكاندا رابوەستن.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستە روو، هەنووكە بنكەیەكی دیكە بە ناوی جایگای ژمارە ٢ لەشاری شنۆ بوونی هەیە، بەڵام ئەو بنكەیە وەڵامدەری شۆفێران نییە و ماوە بە ماوە بە هۆیەكی نادیار ئەویش دادەخرێت.