کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دادگای ئەفغانستان حوکمی ئیعدامی بۆ ٤ کەس لە بکوژانی فەرخوندە دەرکرد

17:29 - 17 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: دادگای ئەفغانستان حوکمی ئیعدامی بۆ ٤ کەس لە بکوژانی فەرخوندە کە بە شێوەی گرووپی گیانی ئەم کچە تەمەن ٢٧ ساڵەیان ستاندبوو، دەرکرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی رابردوو، دادگای ئەفغانستان بۆ ٤ کەس لە بکوژانی فەرخوندە تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی ئەفغانستان حوکمی ئێعدامی بڕییەوە و ٨ کەسی دیکەی لە بکەرانی ئەو کرەوەیە، هەر کام ١٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرد.

٤٩ کەسی دەستبەسەرکراوی ئەو رووداوە کە ١٩ کەسیان پۆلیسی شاری کابۆلـن، لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم دۆسیەدا دەستبەسەر کرابوون.
ئەو پۆلیسانە بە تۆمەتی بەرپرسیارەتی نەکردن و هەروەها بە گومانی بەشداری لە کوشتنی فەرخوندە دەستبەسەر کرابوون.
دادوەری دادگا سەفیۆڵڵای موجەدەدی کە ئەم حوکامانەی بڕیوەتەوە، مافی پێداچوونەوەی بە حکوومی تاوانباران داوە و دەنگی کۆتایی ئەم حووکمەی بۆ چەند رۆژی دیکە دوا خستووە.

لەم پەیوەندییەدا، بنەماڵەی فەرخوندە لە بڕینەوەی ئەم حوکمە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە و رایانگەیاندووە: کە داوا لە دادگا دەکەین بکوژانی فەرخوندە بە سزای کردەوەی خۆیان بگەیەنن.

ئەم کوشتنە گرووپیە، بە تۆمەتی سوتاندنی لاپەڕەیەکی قورئان لەلایەن فەرخوندە تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی ئەفغانستان لە رێکەوتی ٢٨ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاویدا لە نزیکی مزگەوتی شای دوو شەمشیر لە ناوەندی کابۆل ئەنجام درا.
ئەم ژنە ئەفغانیە لەلایەن ئەو گرووپە تاونبارە، هەتا داوین هەناسە سووکایەتی و بێ‌حورمەتی پێکرا و پاشان لە ئاگردا سووتێندرا.