کوردستان میدیا: هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران داوایان لە خەڵکی گوندی \'\'قزڵقوپی\'\' لە ناوچەی مەهاباد کردووە، هەتا زەوییەکیان لەمەڕ دانانی پایگای بەسیج بۆ دابین بکەن، بەڵام ئەو داواکارییە رەت کراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٤ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی، هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رژاونەتە نێو ئاوایی \'\'قزڵقۆپی\'\'ی سەربە شارستانی مەهاباد و داوایان لە خەڵکی ئەو گوندە کردووە زەوییەکیان لەمەڕ دانانی بنکەی بەسیج بەبێ بەرانبەر بۆ تەرخان بکەن، بەڵام ئەو داوایەی رێژیم لەلایەن خەڵکەوە وەڵامی \'\'نا\'\'ی پێ درایەوە و هێزەکان ناچار بوون لە مزگەوتدا بمێننەوە.
هێزەکانی رێژیم پاش بێ رێزی و بێ حورمەتییەکی زۆر به هاووڵاتییانی گوندی قزڵقۆپی، بە زۆرەمڵێ مزگەوتی ئەو گوندەیان بۆ شوێنی حەوانەوەی خۆیان بەکار هێناوە.