کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داوکاریی ٢٣ سیناتۆری ئەمریکایی/ خستنەبەرباسی پرسی مافی مرۆڤ لە دانووستانی ناوکی لەگەڵ ئێران

23:45 - 3 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: ٢٣ سیناتۆری کۆنگرەی ئەمریکا دوایان کردووە، پرسی مافی مرۆڤ لە دانووستانە ناوکییەکانی رۆژئاوا لەگەڵ ئێران، بخرێتە بەر باس کردن.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە بیانییەکان، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، ٢٣ سیناتۆری کۆنگرەی ئەمریکا لە نامەیەکی سەر ئاوەڵا روو لە باراک ئۆباما، سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان، نیگەرانی خۆیان لەهەمبەر دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران دەربڕی.

ماڕک کرێک، سناتۆری کۆماریخواز و ران وایدن سناتۆری دێموکراتەکان و سیناتۆرێکی دیکە و هەروەها لەگەڵ ١٥ ئەندامی مەجلیسی نوێنەران، لە نامەیەکی سەر ئاوەڵادا دوایان کردووە پرسی مافی مرۆڤ لە دانووستانە ناوکییەکان لەگەڵ رێژیمی ئێران بخرێتە بەر باس و تاوتوێ بکرێت.

لەو راپۆرتەدا هاتووە کە سیناتۆرەکانی کۆنگرەی ئەمریکا لەو نامەیەدا بڵاویان کردووەتەوە کە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران بە هاتنەسەرکاری رۆحانی سەرکۆماری نوێی ئێران، نەک کەمی نەکردووە، بەڵکوو رووی لە زیادبوونیش کردووە.

هەروەها لەو نامەیەدا پێ داگری لەسەر ئەوە کراوە کە خەڵکی ئێران بەشێوەیەکی دڕندانە دەخرێنە ژێر ئازار و ئەزیەتی رێژیمی ئێران و تەنانەت بەهۆی دەبڕینی بیر و باوەڕی خۆیان زیندانی دەکرێن\'\'.