کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایە "‌سوراحی محەممەدپوور" دایکی دوو شەهیدی سوورخەڵات لە ڕوانسەر کۆچی دوایی کرد

16:50 - 16 بەفرانبار 2720

ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "سوراحی محەممەدپوور"، دایکی شەهیدان "حەسەن و حوسێن ئەحمەدی" و خەڵکی شاری "ڕوانسەر، بەهۆی بەساڵاچووییەوە لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "سوراحی" ژنێکی نیشتمانپەروەر بووە و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی ڕۆڵە پێشمەرگەکانیەوە دەکرد.

شەهید "حەسەن ئەحمەدی" ساڵی ١٣٢٨ی هەتاوی لە ڕوانسەر لەدایک بووە. دوای پەیوەستبوونی بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بۆ بەرگریکردن لە نیشتمانەکەی چەکی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٦١ی هەتاوی، لە دەرگیرییەکدا دژی ڕێژیمی ئێران، لە "سۆ"ی سنە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو. گڵکۆی ناوبراو لە "سۆ"یە.

شەهید "حوسێن ئەحمەدی" ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە ڕوانسەر لەدایک بووە. دوای هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان و پەیوەستبوونی بە ڕیزەکانی خەبات، لە پلەی تەشکیلاتی وەکوو "جێگرلک" ئەرکە حیزبییەکانی جێبەجێ کردووە. درەنجام شەهید "حوسێن" لە ڕێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٦٠ی هەتاوی، لە گوندی "کۆرەرە"ی کامیاران شەهید بوو. گڵکۆی ناوبراو لە گوندی "بزوەشـ"ـی کامیارانە.

دایە "سوراحی" هەتا دواهەناسەی ژیانی بە ئاواتی هەڵاتنی خۆری ڕزگاریی نیشتمان ژیانی بەسەر دەبرد. تەرمی ناوبراو لە ڕوانسەر بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "سوراحی" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.‌