![](/weney-mallperr/7558.jpg)
کوردستان میدیا: بەرپرسانی ژینگەی کوردستان لە هەوڵی ئەوە دان کە شاری مێژوویی بیجار بکەنە شوێنی وەبەرهێنانەوەی زبڵ و خاشاکی ئەوە شارە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەرپرسانی حکوومەتیی رێژیمی ئێران لە پارێزگای سـنە لە هەوڵی ئەوە دان کە شاری مێژووی بیجار بکەنە شوێنی وەبەرهێنانەوەی زبڵ و خاشاکەکانی ئەو شارە و ئەمەش نیگەرانیی خەڵک و چالاکانی ژینگەپارێزیی لێ کەوتووەتەوە.
بە پێچەوەانەی چاوەڕوانیی هاووڵاتییانی شاری بیجار بۆ دروستکردنی کارگەیەک کە بەڵێنیان پێ درابوو، ٥ هەزار و ٤٠٠ لاوی بێکاری ئەو شارە دابمەزرێنن، بەرپرسانی پارێزگای سنە لە بیری دروستکردنی شوێنێکی تایبەت بۆ پاشماوەکانی زبڵی ئەو شارە دان.
ئەو هەوڵە دژە ژینگەیییەی بەرپرسانی رێژیم لەو پارێزگایە، هاووڵاتییانی شاری بیجاری نیگەران کردووە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکانی رێژیمی ئێران، بەرپرسانی شارستانی بیجار لە سـنە، هیچ شوێنێکی گونجاوتریان بۆ کۆکردنەوەی پاشماوە مەترسیدارەکان نەدۆزیوەتەوە و شاری مێژوویی بیجاریان بۆ ئەو گەڵاڵەیە هەڵبژاردووە.
یەکێک لە هاووڵاتییانی شاری بیجار لەو بارەوە رایگەیاند، ئەو پرسە کێشەی گرینگی بێهداشتیی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە و زیان و خەساری قەرەبوو نەکراو بە ژینگە و سروشت دەگەیەنێت کە مەترسییەکە بۆ سەر لەشساغی هاووڵاتییانی بیجاری لە درێژماەدا چەند قات زیاتر دەبێت.
ئەوە لە حاڵێک دایە کە بەرپرسانی پارێزگا باس لە رەوتی بەرزبوونەوەی کۆچبەری، نەبوونی ئیمکاناتی خۆشبژیوی، سەرمایەگوزاری نەکردن لە کەرتی گەشتیاری، نەبوونی ئیمکانات لەو شارستانەدا دەکەن و پرسی پیسبوونی ژینگەش دەخەنە ئەستۆی ئەو کۆمەڵە کێشە.
شاری مێژوویی بیجار پێشینەی ٧ هەزار ساڵەی هەیە و ئەوەش لە حاڵێک دایە کە بەرپرسانی رێژیمی ئێران دەتوانن شاری بیجار بکەنە یەکێک لە شوێنە توریستییەکان، بەڵام بەرپرسانی رێژیم لە هەوڵی ئەوە دان کە ئەو شارە مێژوویییە بکەنە شوێنی وەبەرهێنانەوەی زبڵ و خاشاکەکانی پارێزگای سنه.