كوردستان میدیا: زیاتر لە ٢٠٠ كرێكاری كارخانەی فولادی زاگرۆسی قوروە بە هۆی كێشەی مووچە و دەركردنیان لەسەر كار بۆ جارێكیتر لەبەردەم بینای مەجلیسی رێژیمی ئێران لەتاران كۆبوونەوە.
هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردەوە، سەر لەبەیانی رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٣١ی پووشپەڕ كرێكارانی بێكاری كراوی كارخانەی زاگرۆس دوابەدوای ئەوەی كە بەڵێنییەكانی لێپرسراوانی مەجلیس نەچۆوە بواری جێبەجێ كردنەوە، بۆ جارێكیتر خۆپیشاندانیان لەبەر دەم مەجلیس ساز كرد.
رێكەوتی ١٨ی پووشپەڕ، ٢٣٥ كرێكاری كارخانەی فوولادی زاگرۆسی قوروە لەلایەن خاوەن كارەكانیانەوە لەسەر كار دەكران و ئەو كرێكارانە لە رۆژی ١٩ و ٢٠ی پووشپەڕدا لەبەردەم ئیدارەی كاری قوروە و ئوستانداری كوردستان كۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
ئەو كرێكارانە دوای ئەوەی كە هیچ وڵامێكیان وەرنەگرتووە كۆبوونەوە ئێعترازییەكانیان بردە شاری تاران و لەبەردەم مەجلیس و بەیتی رەهبەری كۆبوونەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا رۆژنامەی لوسانجلێس نووسیویەتی، ئەو ئێعتراز و ناڕەزایەتیی دەربڕینانە نیشانەی بوونی قەیران و كێشە لەسیستمی كاری دەوڵەتی ئێران دایە.
بەشێك لەو كرێكارانە كە لەكۆبوونەوەی ئێعترازییەكی شاری تاراندا بەشدار بوون، بەهۆی دەستكورتی و هەژاری، بە ناچاری شەو لەدەرەوە مابوونەوە و توانای ئەوەیان نەبوو كە بچنە هوتێل یان موسافیرخانەكان بمێنەوە.
ئەو ژمارەیە لەكرێكاران لەشاری قوروەوە چووبوونە شاری تاران و یەكەم جار لەبەر دەم بینای سەرکۆماریی رێژیمی ئێران ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو و دواتریش چووبوونە بەردەم مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران.