کوردستان میدیا: له ٤٠ ساڵه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا و ساڵڕۆژی به تاڵانبرانی ئامانجه‌كانی شۆڕش، ده‌زگای رێكخستنی گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، رۆژی هەینی ٢٦ی ڕێبەندان، سێمینارێكی بۆ ئه‌ندامانی ته‌شكیلاتی ئاشكرای حیزب له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه برد.
له سێمیناره‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ”ته‌یموور مسته‌فایی” ئه‌ندامی ناوه‌ندیی سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و به‌ڕێز ”محەممەد ساڵح قادری” بەرپرسی پێوەندییەكانی حیزب لە شاری هەولێر، بابه‌تیان پێشكه‌ش كرد.
لە یەكەم بەشی كۆبوونەوەكەدا هاورێ ”ته‌یمور مسته‌فایی” خوێندنه‌وه‌یه‌كی بۆ ٤٠ ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی كۆماری ئیسلامی كرد و ئاماژه‌ی به درووشمی خۆپێشانده‌رانی دژ به ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له ئێران كرد و وتی: “درووشمی خۆپیشانده‌رانی دژ به حكوومه‌ت نان و مسكن و ئازادی بوو كەچی دوای چل ساڵ حوكمرانی ئەو رێژیمە، دەبینین كە دۆخی ژیانی خەڵك و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری لەوپەڕی خراپیدایە و ئازادیش كە هەر لە بنەڕەتدا نەبووە چوونكە رێژیم هیچكات باوەڕی بە ئازادی و دێموكراسی نەبووە.
مسته‌فایی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر رووداوه‌كانی دوای شۆڕش وهێرشی ڕێژیمی خومەینی بۆ سه‌ر كوردستان و سیاسەتی قەڵاچۆكردن و لەنێوبردنی شوناس و ناسنامەی نەتەوەی كورد، بوو بە بەشێك لە ستراتێژی ئەو ڕێژیمە. ناوبراو هەروەها گوتی: “لە متینگێکی جەماوەریدا لە شاری مەهاباد، شه‌هید دوكتور قاسملوو، له ١١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٥٧ی هەتاویدا خه‌باتی ئاشكرای حیزبی بۆ گه‌یشتن به ماف و ئازادییه‌كانی گه‌لی كورد راگه‌یاند؛ خەباتگێرانی دێموكرات لە سەرانسەری كوردستان بە شێوەی ئاشكرا تێكۆشانی نەتەوەیی و ئازادیخوازانەی خۆیان دەست پێكرد. حیزبی دێموكرات هەر زۆر زوو لە نییەتی شووم و وادە و بەڵێنە درووینەكانی خومەینی و هاوبیرانی تێگەیشت و بە هۆی دێموكراتیك نەبوونی رێفراندۆمی ئەوكات و هەوڵەكانی رێژیمی ئاخوندی بۆ خۆسەپاندن بە سەر كۆمەڵگادا، بایكۆتی ئەو پرۆسەیەی كرد. رێژیم وەڵامی هەوڵی ئاشتیخوازنەی حیزبی دێموكرات بۆ چارەسەری كێشەی كورد و سەرجەم گەلانی ئێرانی بە شەڕ دایەوە و بە شێوەیەكی دڕندانە دەستی دایە گڕتن و كوشتن و لەسێدارەدانی لاوان و ئازادیخوازانی كوردستان و گوللەباران كردنی بە كۆمەڵی خەڵكی مافخوازی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا مسته‌فایی باس له رووداوه‌كانی نه‌غه‌ده و پاوه و كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی كورد كرد و به پیلانی پێشوه‌خته‌ی كۆماری ئیسلامی له قه‌ڵه‌م دا و رایگه‌یاند: “بۆ یه‌كه‌مجار دژ به گه‌لێكی مافخواز و موسوڵمان فتوای جیهاد ده‌ركرا و كه ئه‌ویش خومه‌ینی بوو له دژی گه‌لی كورد ده‌ریكرد. ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكرات و باقی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كمان له‌به‌رده‌مدا نه‌بوو جگه لە خۆڕاده‌ستكردنه‌وه یان به‌رگریكردن، كه رێگه‌ی دووهه‌ممان هه‌ڵبژارد ولە بەرامبەر جینایەتە دژی مرۆڤییەكانی خومەینی و هاوبیرانیدا بەرگریمان لە پاراستنی ماف و كەرامەتی خەڵكی كوردستان كرد. بۆیه قۆناغی دووهه‌می كۆمه‌ڵكوژی ده‌ستیپێكرد و به سه‌دان كه‌س له سه‌رانسه‌ری كوردستان لە لایەن رێژیمەوە له سێداره دران“.
ته‌یموور مسته‌فایی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: “به‌رگریكردنی ئێمه ته‌نیا چه‌كداری نه‌بووه به‌ڵكوو به خه‌باتی مه‌ده‌نیش هه‌وڵی گه‌یاندنی خواست و داواكارییه‌كانمان داوه به‌ڵام كۆماری ئیسلامی به‌هه‌موو شێوازێك ڕووبه‌رووی خواسته‌كانمان بۆته‌وه و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌ییمانی داوه“.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردەوه كه “هیچ كاتێك كۆماری ئیسلامی له هه‌وڵه‌كانی بۆ لاوازكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه“ و وه‌ك نموونه باسی له‌و هاوبه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه كرد كه كاره‌سات و بوومه‌له‌رزه‌كاندا شایه‌تی بوون و باسی له‌وه كرد كه ئێستا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی زۆرتر له رابردوو له ناو خه‌ڵكی كورددا به‌هێزتر بووه.
به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی ته‌یموور مسته‌فایی تایبه‌ت بوو به بڕیاری “ڕاسان“ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و گوتی: لە پەیامی نەورۆزی سكرتێری گشتی حیزبی دێموكرات لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی لە سنوورەكانی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان، قۆناخی نوێی خەباتی حیزبی دێموكرات بە ناوی ڕاسان ڕاگەیندرا و جەخت لە سەر لێكگرێدانی خەباتی شاروشاخ كرایەوە و حوزرووری بەردەوامی پێشمەرگە لە نێو خەڵك و پشتگیری و یارمەتی بەردەوامی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و فرەڕەهەندبوونی خەبات و بەشداری سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگا لە خەباتی نوێ‌دا.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ته‌یموور مسته‌فایی جه‌ختی له پێویستی یه‌كگرتوویی گوتار و هه‌ڵوێست و بوونی به‌رنامه و په‌یوه‌ندیگرتن به هه‌موو لایه‌نەكان كرد بۆ به‌ره‌وپێشبردنی خواست و ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد و هیوای خواست به هه‌وڵ و تێكۆشانی خه‌ڵكی ئێران، شایه‌تی ئازادی گه‌لانی ئێران بین.
به‌شی دووهه‌می سێمیناره‌كه تایبه‌ت كرا به وتاری هاوڕێ محەممەد ساڵح قادری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری هه‌ولێر.
قادری لە باسەكەیدا، ئاوڕی لە ماهیەتی فکری و بەرهەمی ئەو ئیدولۆژییە نەرێنییەی کۆماری ئیسلامی بە هەڵسەنگاندنی كارنامەی ٤٠ساڵ کارکرد و دەسەڵاتی دیكتاتۆرانەی ئەو رێژیمەی لە ئێران و ناوچە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا دایەوە و وتی: رێژیم بەهۆی ئەو کارنامە پر لە کێشە و نەهامەتیەکانیەوە ئێستا هەم لە نێوخۆ و هەمیش لە نێو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا لەگەڵ قەیرانی مەشرووعییەت بەرەوڕوویە و رۆژلەگەل رۆژ بێمتمانەیی و درزی نێوان خەڵک و ئەو رێژیمە زیاتر دەبێت. هەروەها بە هۆی سیاسەتی چەوت و دژەمرۆڤی رێژیم، كۆمەڵگای ئێران هەنووكە لەگەڵ قەیرانی قووڵی سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، ژینگەیی و کولتووری بەرەوڕوویە. سیاسەتی هەناردەكردنی شۆڕش بۆ دەرەوەی وڵات و خەونی رێبەری كردنی جیهانی ئیسلام و ساپۆرت كردنی تیرۆریزم و هەوڵدان بۆ دەسپێراگەیشتن بە چەكی ئەتۆمی، دەستێوەردان لە كاروباری وڵاتان، دروست كردنی بشێوی و نائەمنی لە ناوچە و سەركوت و زەبروزەنگ لە ناوخۆی وڵات، وەك ستراتێژی سەرەكی ئەو رێژیمە لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوو بونەتە سەرچاوەی نەهامەتی و ماڵوێرانی خەڵكی ئێران و سەرهەڵدانی دەیان دیاردەی دزێوی كۆمەڵایەتی و گرانی، بێكاری،هەژاری، هەڵاتنی مێشكەكان، ئێعتیاد، خۆكوژی و بەرهەمی سیاسەتی ئەو رێژیمەن. هەربۆیە بەناسینی ناوه‌ڕۆكی كۆماری ئیسلامی ئیتر کۆتایی بە گەمەی سیاسی ئەو رێژیمە هاتووە کە چوار دەیەیە بە شانۆی رێفۆرمخواز و بناژۆخواییەوە خەڵکی پێ فریودەدا. لە لایەکی دیکەشەوە ئەو رێژیمە سەبارەت بە هیچ كام له بنەماکانی مافی مرۆڤ، پرەنسیپه دێموكراتیكه‌كان و یاساكانی نێوده‌وڵه‌تیدا پابه‌ند نه‌بووه و بەردەوام هەوڵی داوە ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كەشدا زیاد بكات.
گوتیشی: “سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی به داگیركردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بوو كه هه‌ر ئه‌و كات حیزبی دێموكرات ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئیدانه كرد و به‌پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی زانی. دواتر درێژه‌پێدانی شه‌ڕی عێراق و هه‌ڕه‌شەی له‌نێوبردنی ئیسراییل و گوتنی درووشمی رێگه‌ی قودس به کەربەلادا تێده‌په‌ڕێ“ و سەرەتای سیاسەتی ئاژاوەگێری و دوژمنكارانەی رێژیم لەگەڵ جیهانی دەرەوە بوون. ناوبراو باسی له‌و خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییانه كرد كه به هۆی ئه‌م سیاسەتە هەڵە و شه‌ڕه ماڵوێرانكه‌رەوە تووشی خه‌ڵكی ئێران و به تایبەت كوردستان بوو كه سه‌ره‌ئه‌نجام خومه‌ینی به داننان به راگرتنی شه‌ڕ، جامی ژه‌هری نۆشی“.
محەممەد ساڵح قادری له درێژه‌ی باسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “تیرۆر، كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ناسراو به قه‌تڵە زنجیره‌ییەکان، كوشتاری زیندانیانی سیاسی، یارمه‌تی گرووپه تیرۆریستی و توندئاژۆكانی له وڵاتانی دیكه‌دا“، له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون له ٤٠ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیدا.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حیزبی دێموكرات، باسی لە گەمارۆی ئەم دواییانەی ئا‌مریكا و رۆژئاوا بۆ سەر ئێران كرد و وتی: بە هۆی پابەندنەبوونی ئێران بە رێكکەوتنی بەرجام و پرەنسیبە نێودەوڵەتییەكان، رێژیم بە تەواوی متمانەی خۆی لە ئاستی هەرێمی و جیهانیدا لە دەست داوە و گەمارۆ یەك لە دوای یەكەكان كە كەرتی گاز و نەوت وەك سەرچاوەی داهاتی رێژیم و كەرتی فرۆكەوانی و سەنعەتی و بانكەكانی رێژیمی بە ئامانج گرتووە، بە تەواوی ئابووریی ئێرانی فەلەج كردووە و ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر بژێوی ژیانی خەڵك داناوە . هەربۆیە دەبینین خەڵكی ئێران وێڕای ناڕەزایەتی و بێزاری خۆیان لەو رێژیمە، بە جیدییەتێکی زۆرەوە لە هەوڵی خۆڕێکخستن و بەرینترکردنی خەباتی خۆیانن و ناڕەزایەتییەكان لە ئێران‌دا رۆژ لەدوای رۆژ لەپەرەسەندندان و هەروەها زەخت و گوشارە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانیش بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ سەر رێژیم توندتر دەبن و لە راستیدا سەرەتای رووخانی كۆماری ئیسلامی دەستی پێكردووە.
لە کۆتاییدا گوتی ئێستا ئاسۆی خەبات بۆ سەرکەوتن بە سەر ئەو رێژیمە دیکتاتۆرەدا لە هەموو کات روونترە و پێویستە هێزە دژبەرەکانی ئێران بە هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکان، وێرای گەلانی مافخواز و ئازادیخوازی ئێران بە دەرس وەرگرتن لە ئەزموون و هەڵەكانی ڕابردوو و بە روحێكی تلۆرانس و یەكگرتوویی و هاوخەباتی خۆیان لە پێناو رووخانی رێژیم و بنیاتنانی سیستمێكی دێموكراتیك و فیدراڵ كە تێیدا مافی سەرجەم پێكهاتەكانی وڵات پارێزراو بێت تێبكۆشن.