![](/weney-mallperr/6899.jpg)
کوردستان میدیا: دوو بازرگانی ئەمریکایی کەلە هەناردەکردنی کەلوپەلی نیزامی و غەیرە نیزامی بۆ رێژیمەکانی ئێران و سووریە دەستیان هەبووە، سزا دران.
هەواڵدەریی ئاسۆشەیتێد پرێس بڵاوی کردەوە، لە ئەیالەتی پێنسیلوانیای ئەمریکا، دوو بازرگان بە تاوانی فرۆشی نایاسایی تەکنۆلۆژیی قەدەغەکراو بە رێژیمەکانی ئێران و سووریە، بە ١٥ ساڵ زیندان و ٢٧٥ هەزار دۆلار جەریمەی نەختی مەحکووم کران.
هارۆڵد رینکۆ لە هەناردەکردنی ئامرازی پێشکەوتووی تاقیگەیی بۆ وڵاتی سووریە سزای ٥ ساڵ زیندان و جەریمەی نەختیی ٢٥ هەزار دۆلار مەحکووم کراوە و هێلمۆت ئورتمان بە تاوانی هەناردکردنی ئامرازگەلێکی پێوەندیدار لە دروست کردنی فڕۆکە و ئۆتۆمبێل سزای ١٠ ساڵ زیندان و ٢٥٠ هەزار دۆلار جەریمەی نەختی مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، تێکڕای ئەو کەرەستانە کە هەنارەی رێژیمی ئێران و سووریە کراون لە دوو بواری نیزامی و غەیرە نیزامی کارایییان هەبووە و بەپێی تەحریمەکانی ئەمریکا ناردنیان بۆ ئێران و سووریە قەدەغەیە و بە تاوان هەژمار دەکرێت.