کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو بوومەلەرزە بە گوژمی ٣،١ و ٣،٥ بە پێوەری ریشتێر شاری پاوەیان هەژاند

15:19 - 28 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: بۆ چەندمین جار لە چەند رۆژی رابردوودا سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە ٢٨ی رەزبەر، ٢ بوومەلەرزە سنووری نێوان شارەکانی \'\'پاوە و مەریوان\'\'یان هەژاند.


یەکەم بوومەلەرزە بە گوژمی ٣،١ بە پێوەری ریشتێر، کاتژمێر ٤:٣٨ خولەکی سەرلە بەیانی رووی داوە و پاش ٣٣ خولەک، بوومەلەرزەی دووهەم بە گوژمی ٣،٥ بە پێوەری ریشتێر رووی داوە و بەپێی دوایین زانیارییەکان هەتا ئێستا هیچ خەسارێکی بە دواوە نەبووە.
چەند رۆژ پێشتر بوومەلەرزەیەکی دیکەش شاری پاوەی هەژاند، بەڵام هیچ خەسارێکی گیانی و ماڵیی بە دواوە نەبوو.
لەو پێوەندییەدا لە رێکەوتی ٢٣ی رەزبەر، بوومەلەرزەیەک بە گوژمی ٤،٤ بەپێوەری ریشتێر شارستانی \'\'سەلاسی باوەجانی\'\'ی هەژاند.