کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو رێکخراوی خوێندکاری سمینارێکیان بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایکی بەڕێوەبرد

14:14 - 7 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: سمینارێک بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایکی لەلایەن یەکیەتیی خویندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی خوێندکارانی رۆژهەڵات لە کۆیە بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٦ی رەشەمە، سمینارێک بە بەشداری مەسعوود بابایی وەرگێڕ، وفازڵ وەلییان چالاکی فەرهەنگی بە شێوەیەکی هاوبەش لەلایەن دوو رێکخراوەی خوێندکاریی کوردستانی ئێرانەوە لەژێر دروشمی \'\'زمانی من ناسنامەی منە\'\' بەڕێوەچوو.
ئەو سمینارە کەلە دوو پانێل لە پێوەندی لەگەڵ زمان و شوناس و ژینۆسایدی سپی پێکهاتبوو، بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
پانێلی یەکەمی ئەو سمینارە بۆ زمان و شوناس کە مەسعوود بابایی لەو پێوەندییەدا قسەی کرد تەرخان کرابوو.
بابایی لە وتەکانی خۆیدا وێرای ئاماژە بە بنەمای ناسیۆنالیزمی نەتەوەی کورد لە سەر زمان دامەزراوە، بەڵام بەهۆی پلۆرالیزمی فەرهەنگی و زمانی کوردستان بەپێچەوانەی رەوتی سروشتیی خۆی کە هەنەکییەوە بۆ هەمەکی (از جزء بە کل) حەرەکەتی کردووە.
لە پانێلی دوویەمی ئەو سمینارەدا فازڵ وەلییان لەسەر ژێنۆسایدی سپی و بەرنامەی داڕێژراوی ئەو وڵاتانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە، چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
پاش کۆتایی پانێلی دووهەم، پەیامی هاوبەشی دوو رێکخراوی بەڕێوبەری ئەو سمینارە لەلایەن هێرش کەریمی ئەندامی بەڕێوبەریی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە خوێندرایەوە.
بەشی کۆتایی سمینارەکە بۆ پرسیار و تێبینیی بەشداران تەرخان کرابوو.