کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامی ئێران لەسێدارەدانی دوو زیندانی سیاسیی عەرەبی ئەهوازی کە لە ٩٠ رۆژ پێش ئێستا بێسەروشوێن کرابوون بە بنەماڵەکانیان راگەیاندووە.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنج شەممە، رێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان ساڵی ١٣٩٣هەتاوی، عەلی چەبیشات و سەید خالیدی مووسەوی دوو زیندانی سیاسیی عەرەبی ئەهواز لە لایەن رێژیمی ئێرانەوە لە سێدارە دران.
حوکمی لە سێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوە عەرەبە پاش تێپەڕبوونی ٩٠ رۆژ لە ناڕوون بوونی چارەنووسیان و بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان بەڕێوە چووە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە عەلی چەبیشات و خالید مووسەوی و سەڵمان چایانی، سێ هاووڵاتییە عەرەبەی دانیشتووی شاری شووشن کە رێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی بە تۆمەتی تەقاندنەوەی بۆری گازی سروشتی چۆغازەنبیل لە نزیکی گوندی کەعب خەلەفی موسلێم دەسبەسەرکرابوون.
ئەو سێ بەندکراوە ٧ مانگ لە ژووری تاکەکەسی دا بوونە و پاشان بۆ بەندی گشتی زیندانی دزفوول راگوێزراون و دواتر لە خەرمانانی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە لقی ٤ی دادگای ئینقلابی ئەهواز بە تۆمەتی موحاربە و هەوڵدان بە دژی تەناهی نەتەوەیی موحاکمە کران.
دادگای ئینقلابی ئەهواز عەلی چەبیشات و خالید مووسەوی بە ئیعدام و سەلمان چایانی بە ٢٥ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ شاری یەزد مەحکووم کرد.