![](/weney-mallperr/6156.jpg)
كوردستان میدیا: دوای تێپەڕینی چوار رۆژ لەمانگرتنی دوو زیندانیی سیاسیی كورد لەگرتووخانەی شاری مەهاباد، بۆ ژووری قەرەنتینەی ئەو گرتووخانەیە راگوێزران.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، قاسم رەحیمی ئازەر و جەلال ناسری دوو هاووڵاتیی كوردی دەستبەسەر كراو رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١٥ی گەلاوێژ بەنیشانەی پێڕانەگەیشتن بە دۆخی تەندروستی و هەروەها پشت گوێخستنی داواكارییەكانیان مانیان لەخواردن گرت.
هەنووكە ئەو دوو زیندانییە لەلایەن لێپرسراوانی گرتووخانەی مەهابادەوە لە بەندی ٢ـەوە بۆ قەرەنتینە راگوێزران.
ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە لە گرتووخانەی مەهاباددا تووشی نەخۆشی گورچیلە و سل بوونە و هەتا ئێستاش بەرپرسانی پێوەندیدار هیچ هەوڵێكیان بۆ چارەسەرییان نەداوە.
جەلال ناسری و قاسم رەحیمی ئازەر هاوڕێلەگەڵ ٣ كەسی دیكە بەناوەكانی ئیدریس ئاگ، ئیدریس بوڕنا و ناسر ناسری ریكەوتی ١٦ی رە شەممەی ساڵی ١٣٨٩ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆكانەوە بە تۆمەتی هاوكاری لە گەڵ حیزبێكی دژبەری رێژیمی كۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و دوای ماوەی زیاتر لە ٦٥ رۆژ لە راگیرانیان بە بارمتەی ٧٠ میلیون تمەنی بە شێوەی كاتی ئازاد كران.
ئەو دوو هاووڵاتییە رێكەوتی ١٩ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٠سەرجەم بە ١٣ساڵ زیندانی حوكم دران.
ماوەیەك لەمەوبەریش قاسم رەحیمی ئازەر و جەلال ناسری لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیم لەشاری مەهاباد رەزامەندی ئەوەیان لەگەڵ كرابوو، ئەو ماوەیەی كە لەحوكمەكەیان ماوە، دەتوان لەگرتووخانەی شاری بۆكان تێپەڕی بكەن، بەڵام ئەو بەڵێنە لەگەڵ دژایەتیی ئیدارەی ئیتلاعات بەرەوڕوو بۆتەوە.