![](/weney-mallperr/6196.jpg)
كوردستان میدیا: جەلال ناسری و قاسم رەحیمیئازەر دوای تێپەڕینی 6 رۆژ لە مانگرتنیان، باری تەندروستیان تێكچووە و بۆ بهداری ناو زیندانی شاری مەهاباد راگوێزراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١٥ی گەلاوێژ قاسم رەحیمی ئازەر و جەلال ناسری لەبەندی 2ی گرتووخانەی مەهاباددا مانگرتنیان راگەیاند.
ئەو دوو زیندانییە سیاسییە دوای چوار رۆژ لەمانگرتنیان لەلایەن لێپرسراوانی گرتووخانەی مەهابادەوە لە بەندی ٢ـەوە بۆ قەرەنتینە راگوێزرابوون.
ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە لە گرتووخانەی مەهاباددا تووشی نەخۆشی گورچیلە و سل بوونە و هەتا ئێستاش بەرپرسانی پێوەندیدار هیچ هەوڵێكیان بۆ چارەسەرییان نەداوە.
جەلال ناسری و قاسم رەحیمی ئازەر هاوڕێلەگەڵ ٣ كەسی دیكە بەناوەكانی ئیدریس ئاگ، ئیدریس بوڕنا و ناسر ناسری ریكەوتی ١٦ی رە شەممەی ساڵی ١٣٨٩ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆكانەوە بە تۆمەتی هاوكاری لە گەڵ حیزبێكی دژبەری رێژیمی كۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و دوای ماوەی زیاتر لە ٦٥ رۆژ لە راگیرانیان بە بارمتەی ٧٠ میلیون تمەنی بە شێوەی كاتی ئازاد كران.
ئەو دوو هاووڵاتییە رێكەوتی ١٩ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٠سەرجەم بە ١٣ساڵ زیندانی حوكم دران.