کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو زیندانیی سیاسیی کورد بۆ جاری دووهەم سزای ئیعدامیان بەسەردا سەپا

22:50 - 10 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: دوو زیندانیی سیاسیی کوردی زیندانی ناوەندیی شاری ئورمیە، بۆ جاری دووهەم سزای ئیعدام و ٢٠ ساڵ زیندانیان بۆ بڕایەوە.
کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردەوە، سامی حوسێنی و جەماڵ محەممەدی دوو زیندانیی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ئورمیە هەر کامەیان لە دادگای کەیفەریی ئەو شارە، تەنیا بە ئامادەبوونی نوێنەری سپای پاسداران، سزای ئیعدام و ١٠ ساڵ زیندانیان بۆ بڕایەوە.
ئەمە لە کاتێک دایە ئەو دوو زیندانییە سیاسیی کوردە پێشتر هەر کامیان سزای ئیعدام و ٢٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپابوو.
سامی حوسێنی و جەماڵ محەممەدی ساڵی ١٣٨٧ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەڵماسەوە دەسبەسەر و پاش ١٠٠ رۆژ دەسبەسەرکران لەو ئیدارەیە، بە تۆمەتی \'\'دژایەتی لەگەڵ خوا لە رێگەی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران\'\' لەلایەن دادگای ئینقلابی شای \'\'خۆی\'\'ەوە، سزای ئیعدامیان بۆ بڕایەوە.