کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو قوتابیی شاری مەهاباد \"ماكت\"‌ی مەزاری بوداغ سوڵتانیان دروست كرد

15:16 - 20 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: لەشاری مەهاباد دوو قوتابیی بە دەنكە خورما ماكت‌ی مەزاری بوداغ سوڵتانیان دروست كرد.

ئەو دوو قوتابییە توانیویانە بە كۆكردنەوەی دەنكە خورما بینای ئەو زیارەتگا مێژووییە دروست بكەن و لەو پێوەندییەدا سایتی موكریان بڵاوی كردەوە، بینای زیارەتگاكە بە دەنكی خورما و چەسب پێکەوە لێکێندراوە.
بۆ دروست كردنی ئەو ماكێتە نزیك بە شەش هەزار دەنكی خورما و٣٠٠ چەسب بەكار بردراوە و ماوەی ١١ مانگیشی خایاندووە.


بوداغ سوڵتان لەساڵەكانی ١٠٦٢ هەتا ١١١١ ه. ق لەسەردەمی سەفەوییەكاندا دەسەڵاتداری ناوچەی مەهاباد بووە و هەر ئەو كات ئەو مەزارە دروست كراوە و مەزارەكەش لە باشووری رۆژئاوای شاری مەهاباد هەڵكەوتووە.

رووبەری بینای بوداغ سوڵتان ١٣٥ میتری چوار گۆشەیە و بە بەرد و خشت دروست كراوە.