کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتی لە ناوچەی ئورمیە، بە شێوەیەکی گوماناوی کوژران

17:27 - 16 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: تەرمی ژن و مێردێک لە ناوچەی مەرگەوەڕی سەربە شارستانی ئورمیە، دۆزرایەوە.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ناسنامە تەرمی ئەو ژن و مێردە کە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە دۆزراوەتەوە، هەتا ئێستا ناڕوونە.
بە وتەی شایەتحاڵان و خەڵکی ئەو ناوچەیە، تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە لەژێر پردێک لە نزیکی گوندی \'\'لۆرکان\'\'ی سەربە ناوچەی مەرگوەڕ دۆزراوەتەوە.
بەوتەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ئەو ژن و مێردە لە بەهۆی خناکاندنەوە گیانیان لە دەست داوە.