کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی کورد لە ناوچەی ورمێ بە تەقەی هێزەکانی رێژیم بریندار بوون

15:45 - 26 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی \'\'قەسرکی\'\'ی ناوچەی ورمێ، بەتوندی بریندار بوون.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستانی میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٤ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی \'\'رەحمان بەشیری کوڕی ئەحمەد و وەحید پەژوویی کوڕی نیعمان\'\' خەڵکی گوندی \'\'قەسرکی\'\'ی سەربە ناوچەی ورمێ، لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە تەقەیان لێ کرا و لە ئەنجامدا بەتوندی بریندار بوون.
تەقەی هێزەکانی رێژیم لەو دوو هاووڵاتییە لە شوێنێک بەناوی \'\'سەرگەڕی راژان ــ تورکان‌کانی\'\' لەسەر سنووری نێوان \'\'ئێران و تورکیه\'\' رووی داوە.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە تەندورستیی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئاماری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە سەرەتای مانگی رەزبەرەوە هەتا ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی رەزبەر، ١٧ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکاندا کوژراون، یان بریندار بوون.