کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن ئیدارەی ئاگاهیی سەوڵاواوە دەسبەسەر کران

14:50 - 21 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: ئیدارەی ئاگاهیی شارستانی سەوڵاوا لە گوندی \'\'دزڵی\'\'ی سەربە ناوچەی هەورامان، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەر کرد و هەتا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، دوو هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی \'\'عەلی قادری\'\' باوک و \'\'پەیمان قادری\'\' کوڕی عەلی، کاتژمێر ٦ی دەمە بەیانی رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهیی شارستانی سەوڵاوا بەبێ هیچ هۆکارێک دەسبەسەر کران.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کران و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان، لەبەر دەستدا نییە.