کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو چالاکی سیاسیی عەرەب دەسبەسەر کران

16:09 - 23 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی رێژیم لە ئەحواز بەبێ مۆڵەتی یاسایی، دوو چالاکی سیاسیی عەرەبیان لە شوێنی کارەکەیان دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، حاتەم دەحیمی تەمەن ٣٠ ساڵ و ئیبراهیم دەحیمی تەمەن ٢٨ ساڵ ناوی ئەو دوو چالاکە سیاسییە عەرەبەیە کەلە شوێنی کارەکەیان لە ناوچەی مەلاشییە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

8471.jpg


چالاکانی مافی مرۆڤی ئەحواز بڵاویان کردەوە، ئەو دوو چالاکە سیاسییە بران و یەکێک لەوان بەناوی ئیبراهیم دەحیمی شاعیرێکی ناسراوی ناوچەی مەلاشییە و لە بۆنە تایبەتییە سیاسی و نەتەوەیی‌یەکاندا شیعر دەهۆنێتەوە و هەتا ئێستا بەو هۆیەوە ٣ جار دەسبەسەر کراوە.
بەپیی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی رێژیمی بەبێ هیچ مۆڵەتێکی یاسایی سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕ ئەو دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر و ماڵەکەیان پشکنیوە و کۆمەڵێک لە کەلوپەلی تاکەکەسیی ئەو دوو برایەیان زەوت کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی راگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە عەرەبە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.