کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو چێوار لە ناوچەی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کران

13:49 - 3 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: دوو چێواری خەڵکی ناوچەی پیرانشار پاش راوەدوونان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەسبەسەر کران و ٣٠ سەر لە مەڕوماڵاتی ئەو دوو چیوارەش لەلایەن هێزەکانەوە زەوت کرا.


ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە ٣٠ سەر مەڕ و ماڵاتییان پێ بووە کە هێزەکانی هەنگی مەرزیی پیرانشار بە گومانی ئەوەی کە ئەو ئاژەڵانە بەمەبەستی فرۆشتن بۆ سنوور دەگوازرێنەوە، هەر دوو خاوەنی ئاژەڵەکانیان دەسبەسەر کرد و مەڕوماڵاتەکەشیان زەوت کرد.
دیاردەی زەوت کردنی مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەم چەند ساڵەی دواییدا سەری هەڵداوە و هێزەکان لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پاش کوشتنی ئاژەڵەکان بەسەر بنکە نیزامییەکانی خۆیان لە ناوچەکەدا دابەشی دەکەن.
پێشتریش لە گوندی \'\'قەبری حوسێن\'\' بەهۆی زەوت کردنی مەڕ و ماڵاتی ژمارەیەک هاووڵاتی، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزەکانی رێژیمدا هاتبووە ئاوارە و هێزەکان بەناچار بەرەو مۆڵگەکانیان پاشەکشەیان کردبوو.