کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو ئێرانی بە تۆمەتی پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان سزا دران

16:56 - 28 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: دادگای وڵاتی ئاڵمان دوو هاووڵاتیی ئێرانی بە تاوانی پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان کە دژی رێژیمی ئێران پەسند کراون، سزا دا.
هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی کردەوە، دوو هاووڵاتی ئێرانی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان کە دژی رێژیمی ئێران پەسند کراون و هەروەها قاچاخی دەیان ماتۆڕی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، لەلایەن دادگای فڕانکفۆرتی ئاڵمانەوە موحاکمە کران.

شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە ئێرانییە کە ئیمان. جێی. ئێڵ و داوود. ئێی راگەیەنراوە بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای بازرگانیی دەرەوەی ئاڵمان تۆمەتبار کراون.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ئیمان دانیشتووی وڵاتی ئاڵمانە و بە تاوانی هەناردەکردنی ٦١ ماتۆڕی فڕۆکەی جێت ئێسکای بۆ ئێران لە ماوەی ساڵی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩ لەلایەن دادگای ئەو وڵاتە سزا دراوە.

هەروەها ئەو دادگایە داوودی بە تاوانی یارمەتی و کڕین و فڕۆشتنی هەندێک لەو ماتۆڕانە لەگەڵ ئێران، سزا دا.