كوردستان میدیا: دەزگای قەزایی وڵاتی تایلەند دوو ئێرانی بە تاوانی نانەوەی بۆمب بە مەبەستی ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی، بە زیندانی هەتاتایی و ١٥ ساڵ زیندان حوكم دا.
هەواڵدەریی فەرانسە بڵاوی كردەوە، سەعید مورادی تەمەن٢٩ ساڵ بە تاوانی هەڵگرتنی كەرەسە و مەوادی تەقەمەنی و هەوڵدان بۆ كوشتنی بەرپرسانی تایلەند، بە زیندانی هەتاهەتایی مەحكووم كرا.
هەر لەو پێوەندییەدا محەممەد خەزایییش تەمەن ٤٣ ساڵ بە تاوانی هەلگرتنی تەقەمەنی و داڕشتنی پیلان، لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی تایلەندەوە بە ١٥ ساڵ زیندان حوكم دراوە.
رێبەندانی ساڵی ١٣٩٠ زنجیرە تەقینەوەیەك لە بانكۆك رووی دا و
دوابەدوای ئەوە سێئێرانی بە تاوانی دەست تێدا بوون لەو تەقینەوانەدا دەستبەسەر كران.
سەعید مورادی لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا لاقەکانی لەدەست دابوو.