کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات، مەترسیی دیپۆرت کردنەوەیان لەسەرە

13:49 - 9 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوەکانی \'\'فەرید و مەحموود عینایەتی\'\' لە وڵاتی نوروێژ، مەترسیی دیپۆرت کردنەوەیان لەسەرە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نوروێژ بەناوەکانی \'\'فەرید عینایەتی\'\' و \'\'مەحموود عینایەتی\'\' کە ماوەی چوار ساڵە لە وڵاتی نوروێژ دان، مەترسیی ئەوەیان لەسەر لە دیپۆرتی وڵاتی ئێران بکرێنەوە.
فەرید و مەحموود لە رێکەوتی ٢٣ی رەزبەری ١٣٨٨ی هەتاوییەوە لە وڵاتی نوروێژ دان و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە هەوڵی وەرگرتنی ئیقامەی ئەو وڵاتە دان، بەڵام پاش چوار ساڵ بە نامەیەک داوایان لێ کراوە لە رێکەوتی ١٩ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، وڵاتی نوروێژ بەجێ بێڵن.

6658.jpg
بەڵگەنامە

فەرید عینایەتی لەو بارەوە بە ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: \'\'ئێمە لە بارەی کەیسەکەمانەوە هیچ کێشەیەکمان نەبووە، تەنیا ئەوە نەبێت کە بەڵگەی زیندانی بوونمان لە ئێراندا، پێ نەبووە، ئەوەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە رێژیمی ئێران بەڵگەی زیندانی بوون بەو زیندانییە سیاسییانە نادات کەلە لەو وڵاتەدا زیندانی دەکرێن\'\'.
فەرید عینایەتی کوڕی مەحموود وتیشی: \'\'رێژیمی ئێران هەزاران کەس زیندانی دەکات بەبێ بەڵگە و هەموو مانگێک چەندین کەس لە سێدارە دەدات بێ ئەوەی بەڵگەی هەبێت و تەنانەت کەس بەو تاوانانەش نازانێت\'\'.

6659.jpg
بەڵگەنامە

هەنووکە ئەو دوو چالاکە سیاسییە پاش ١٣ ساڵ ئاوارەیی لە وڵاتی تورکیە و نوروێژ، مەترسیی دیپۆرت کردنەوەیان لەسەرە.