![](/weney-mallperr/6076.jpg)
كوردستان میدیا: دوابەدوای بێرێزییەكانی كۆمپانیای ئیرانسێڵ بە مەزهەبی سوننە و یەكێك لە خولفای راشیدین، كەسەبەكانی شاری بانە بە نیشانەی ئێعتراز دووكان و بازارەكانیان داخست.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٩ی گەلاوێژ ژمارەیەك لەهاووڵاتیان و دووكاندارەكانی شاری بانە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سووكایەتی كردنی دەزگاكانی رژیم بە مەزهەب و باوەڕی خەڵك مانیان گرت و ئامادە نەبوون بچنە سەر كارەكانیان.
ماوەیەك لەمەبەر كۆمپانیای ئێرانسێڵ كە سەر بە سپای پاسدارانە، لە كێبەركێیەكدا سووكایەتیی بە كەسایەتییەكی جێی باوەڕ و پەیڕەوانی مەزهەبی سوننی كردبوو و ئەو سووكایەتی كردنەی لە كورتەنامەدا بڵاو كربۆوە.
ئەو بێرێزی كردنەی كۆمپانیای ئێرانسێڵ ناڕەزایەتیی بەربڵاوی هاووڵاتیانی لێكەوتەوە و لەو پێوەندییەدا مەولانا عەبدولحەمید کەسایەتی دیاری سوننە مەزهەبیش داوای لێپێچینەوەی لەو كۆمپانیایە كرد.
چەند ساڵ لەمەوبەریش بانكی سادراتی سیستان و بەلووچێستان لە رۆژ ژمێری ساڵانەی خۆیدا بێرێزی بە مەزهەبی سوننە كردبوو و هاووڵاتیانی سوننی ئەو ئوستانەش سەرجەم داراییەكانی خۆیان لەو بانكە كێشابۆوە.