کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دووهەمین زیندانیی سیاسیی کورد ئازاد کرا

13:17 - 21 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: زیندانییەکی سیاسیی کورد لە مەهاباد پاش شەش مانگ زیندان، ئازاد کرا.


ئاژانسی هەواڵی موکریان بڵاوی کردەوە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، چالاکێکی سیاسیی زیندانی کراو بەناوی \'\'حامید زوودی\'\' لە کاتێکدا کە ٣ مانگ لە ماوەی حوکمەکەی مابوو، لە زیندان ئازاد کرا.
ئەو زیندانییە سیاسییە ساڵی رابردوو بۆ یەکەم جار دەسبەسەر و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، بەڵام پاش چەند هەفتە بە تۆمەتی \'\'کۆبوونەوە و هەوڵدان لەدژی تەناهیی نەتەوەیی\'\' لە دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد بە ٩ مانگ زیندان حوکم درا.
پێشتریش لە رێکەوتی ١٣ی رەزبەر، زیندانییەکی سیاسیی کورد بەناوی \'\'حەمزە سوبحانی\'\' کوڕی \'\'محەممەد\'\' و دانیشتووی شارستانی جوانڕۆ، کەبە تۆمەتی \'\'ئەندامەتی و پڕوپاگەندە بۆ حیزبێکی کوردی دژبەری رێژیمی ئێران\'\' سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی دیزڵ‌ئابادی کرماشان، ئازاد کرا.