کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دژایەتیی دووبارەی بەرپرسانی زیندانی سەقز لەمەڕ مورەخەسیی زیندانییەکی سیاسی

20:51 - 6 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شارستانی سەقز، بۆ جاری دووهەم لەگەڵ داخوازیی زیندانییەکی سیاسیی کورد لەمەڕ رۆیشتن بۆ مورەخەسی، دژایەتییان کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری سەقز لەگەڵ رۆیشتنی مورەخەسیی \'\'عەلی ئەمینی\'\' زیندانیی سیاسیی کورد، دژایەتییان خۆیان دەربڕی.
عەلی ئەمینی ساڵی ١٣٨٨ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شارستانی سەقزەوە بە تۆمەتی \'\'ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری رێژیمی ئێران\'\' دەسبەسەر کرا.
ئەو زیندانییە سیاسییە پاش تێپەڕێنی ماوەیەک لە حوکمەکەی لە زیندانی سنە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و دواتر لەلایەن دادگای سەقزەوە حوکمی ٤ ساڵ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپا.
سزای ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش داواکاریی ناوبراو لەمەڕ پێداچوونەوە، بۆ سێ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە و لە رێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩١ی هەتاوی بۆ تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی سەقز راگوێزرا.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ساڵی رابردووش لەگەڵ داوای مورەخەسیی ئەو زیندانییە سیاسییە دژایەتی کراوە.