کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی جەستەیی و تەندروستیی دوو چالاكی دەستبەسەركراوی عەرەب نالەبارە

18:40 - 17 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: هاشم شەعبانی و هادی راشێدی لە چالاكانی فەرهەنگیی دەستبەسەركراوی عەرەب لە گرتووخانەی كاروونی ئەهواز، لە دۆخێكی زۆر ناڵەباری جەستەیی دان.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو دوو چالاكە فەرهەنگییە هەتا ماوەیەك لەمەوبەر لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی زاهیداندا بوون، بە چەشنێك كە شەعبانی بۆ ماوەی ٥٢ رۆژ و راشێدی بۆ ماوەی سێ‌ حەفتە لەو گرتنگەیەدا راگیرابوون.
ئەو دوو هاووڵاتییە عەرەبە لەدوای بردنەوەیان بۆ گرتووخانەی كاروون تووشی نەخۆشی هاتوون و هاشم شەعبانی ویستبووی لە حەمامی گرتووخانەکەدا خۆكوژی بكات.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی \'\'هرانا\'\'ش بڵاوی كردۆتەوە، لەماوەی راگرتنی ئەو دوو چالاكە عەرەبە لە گرتنگەدا، سێ‌ ددانی شەعبانی شكاوە و راشێدیش تووشی نەخۆشی ریخۆڵە بووە.

ناوەندە ئەمنیەتییەكانی رێژیمی ئێران لە ناردنی ئەو دوو هاووڵاتییە عەرەبە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان خۆیان بواردووە.