کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ جێگری سه‌رۆکی پارلمانی ئاڵمان لە سەر حزووی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی ڕۆژهەڵات گفتوگۆیان کرد.
له درێژه‌ی دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌کانی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له بێرلینی پایته‌ختی ئاڵمان، ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی ٩ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، مستەفا هێجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، هاوڕێ لەگه‌ڵ هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له‌و وڵاته، له لایه‌ن شاندێکی هاوبه‌شی سه‌رۆکایه‌تی پارلمانی ئاڵمان و فراکسیۆنی پارتی سه‌وزی ئه‌و وڵاته، پێکهاتوو لە خاتووکلاودیا ڕوت، جێگری سه‌رۆکی پارلمان و ئومید نووریپووروتەبێژی نێونه‌ته‌وه‌یی فراکسیۆنی پارتی سه‌وز و کۆمه‌ڵێک ڕاویژکاری سیاسیی هه‌ردوولایەن، پێشوازییان لێ‌کرا.
له سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا کلاودیا ڕوت جێگری سه‌رۆکی پارلمانی ئاڵمان گوتی: من حیزبی دێموکراتم له ڕێگای پروفێسور قاسملوو‌ه‌وه ناسی و دواتریش په‌یوه‌ندی باشم لەگه‌ڵ د. شه‌ره‌فکه‌ندی هه‌بوو.
بۆ من حیزبی دێموکرات هه‌رده‌م حیزبیکی واقعبین بووه و سیاسه‌ته‌کانی ئاشتیخوازانه بووه. وه‌ک بینیشمان ڕێبه‌رێکی گه‌وره‌ی وه‌ک قاسملووی له سه‌ر مێزی وتووێژ بۆ ئاشتی له‌ده‌ست دا. ناوبراو پاشان ڕوانگه‌کانی خۆی به کورتی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست و ئێران و پرسی کورد به گشتی خسته ڕوو و گوتی که؛ جێگای داخه له ماوه‌ی بیست ساڵی پێشوودا پرسی کورد له ئێران له بیرکراوه.
پاشان مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات وێڕای سپاس بو پێشوازیی خاتوو ڕوت له بینای سه‌رۆکایه‌تی پارلمان له شاندی حیزبی دێموکرات، باسێکی وردی سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسیی کوردستان و ئێران پێشکه‌ش کرد.
هیجری له قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا که؛ هه‌رچه‌ند زۆر که‌س و لایه‌ن و له‌وانه‌ش وڵاتانی ڕۆژئاوایی هیوایان به ده‌وڵه‌تی ڕووحانی به‌ستبوو، به‌ڵام ده‌رکه‌وت که حکوومه‌تی ڕووحانی نه‌ته‌نیا هه‌وڵی چاکسازی نه‌دا، به‌ڵکوو له زۆر باره‌وه بارودۆخی وڵاتی به‌ره‌و خراپی برد.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا هیجری گوتی؛ زه‌بر و زه‌نگی ڕێژیمی کۆماری ئێسلامیی ئێران بۆ سه‌ر کوردی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ر وه‌ک پێشوو به‌رده‌وامه. فه‌زای کوردستان به ته‌واوی ئه‌منیه‌تی کراوه و هه‌رچه‌شنه جموجۆڵێکی دژبه‌رانه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌وه به‌ڕێوه بچێت، به توندترین شێوه سه‌رکوت ده‌کرێت.
لە دیدارەکەدا سه‌باره‌ت به تێکۆشانی حیزبی دێموکرات و حزووری پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، چه‌ند پرسیار هاتنه ئاراوه که سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات به وردی وەڵامی دانه‌وه.
هیجری له‌م به‌شه له وته‌کانی‌دا هێمای به‌وه کرد که؛ کۆماری ئێسلامیی ئێران ته‌نیا لەژێر گۆشاردا ئاماده ده‌بێت مل بو ڕاستییه‌کان و داوا ڕه‌واکانی ئێمه و باقی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران بدات. وه‌ک نموونه‌ش گوشار و گه‌مارۆی وڵاتانی ٥+١ی له سه‌ر ئێران باس کرد که له کۆتاییدا ڕێژیم مه‌جبوور بوو داواکارییه‌کانی ڕۆژئاوا قه‌بووڵ بکات و شکانێکی گه‌وره‌ی سیاسی بەخۆوه بینی.
دواتر نووریپوور وتەبێژی نێونه‌ته‌وه‌یی فراکسیۆنی پارتی سه‌وزی ئاڵمان، وێڕای ده‌ربڕینی خوشحاڵی خوی بو ئه‌م دیداره، سه‌باره‌ت به پرسی فێدراڵی له ئێران و په‌یوه‌ندیی نێوان نه‌ته‌و‌کانی ئێران و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی چه‌ند پرسیارێکی هێنایه ئاراوه که سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به وردی وەڵامی دانه‌وه و له کۆتایی قسه‌کانیدا هیجری ڕایگەیاند؛ هیوادارین هه‌موو وڵاتانی ڕۆژئاوا و به تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی ئاڵمان له داهاتوودا گرینگیی زیاتر به پرسه نێوخۆییه‌کانی ئێران و له‌وانه پرسی کورد بده‌ن.