کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەست وپێوەندییەکانی رێژیمی ئێران لە بۆکان، باج لە هاووڵاتییانی ئەو شارە دەستێنن

23:40 - 30 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: دەست وپێوەندییەکانی سەربە رێژیمی ئێران و ئەندامانی سپای پاسدارانی رێژیم لە بۆکان بە زۆرەملێ باج لە هاووڵاتییانی ئەو شارە دەستێن.
هاووڵاتییەکی ئاگادار بە کوردستان میدیای راگەیاند: ئەو کەسانە ئەندامانی سەربە رێژیمی ئێران و لە شەڕفرۆشانی شاری بۆکانـن و بە پاڵپشتی رێژیم باج لە هاووڵاتییانی ئەو شارە دەستێنن\'\'.

ئەو هاووڵاتییە هەروەها رایگەیاند: کەسێک بەناوی ئا. خ لەگەڵ دار و دەستەکەی، یەکێک لەو باندانەی سەربە رێژیمی ئێرانە کەلە هاووڵاتییانی کوردی ئەو شارە باج دەستێنێ، ئەو کەسانە لە مەسیری کێوەڕەش بڕی ١٠ میلیۆن تمەن پارەی نەختیان لە هاووڵاتییەک بەناوی عومەر دانیشتووی نیسکاوێ ئەستاندووە.

هەڵسوکەوت و کردەوەی ئەو باند و کەسانەی سەربە رێژیم نیگەرانی و ترسی دانیشتوانی شاری بۆکانی لێ کەوتۆتەوە.

لەو پێوندییەدا ماوەیەک پێش ئێستا ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لە شاری سەڵماس بە دروستکردنی پەروەندی نایاسایی بۆ هاووڵاتییان لە هەوڵی چاوترسێنکردنی هاووڵاتییانی ئەو شارەدا بووە و پاشان پارەیەکی بەرچاویان لەهاووڵاتییانی ئەوە شارە ئەستاندووە.

هەروەها دەست و پێوەندییەکانی سەربە رێژیمی ئێران بۆ خەوشدارکردن و لەککەدارکردنی مێژووی خەباتی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان چوونەتە گوندی کانی قەڵا لە ناوچەی فەرهادتاش و لەژێر ناوی پێشمەرگە بە زۆرەملێ پارەیان لە خەڵکی ئەو گوندە ئەستاندووە.