کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستکورتی بوو بە هۆکاری خۆکوژی ژنێک لە سنە

15:28 - 18 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: پەرە سەندنی خۆکوژی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە نێو هاووڵاتییانی کورد لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە بە ناویه_م بە هۆی دەستکورتی و هەژاری لە سەر بانی ماڵەکەی، خۆی فڕێدەداتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ.

دەگوترێ ئەو هاووڵاتییە، بە هۆی هەژاری و گوشاری دەروونییەوە لە بارودۆخێکی نالەبار دا بووە، بەچەشنێک کە تەنانەت لە توانای دا نەبووە کرێ خانووەکەی بدات بۆیە دەستی داوەتە خۆکوژی.

ه_م خێزاندارە تەمەنی ٣٠ساڵە.

هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی سێ‏شەممەی حەتووی ڕابردوو، لە شاری سەقز کچێکی تەمەن ١٧ ساڵان بە نێوی بێگەرد ڕەسووڵی، دەستی دایە خۆکوژی و لە ئەنجامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جێگری بەشی لەش ساخی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕێژەی خۆکوژییەکان لە پارێزگای سنە بەبەراورد لەگەڵ ئاستی گشتی وڵات ٢ قات زیاترە کە لەم نێوانەدا ڕێژەی خۆکوژی ژنان ٨ قات زیاتر لە پیاوانە.