کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستێوەردانەکانی رێژیمی ئێران لە رەوتی ئاشتیی تورکیە لەگەڵ کوردەکانی ئەو وڵاتە

19:01 - 25 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: جێگیری سەرۆک وەزیرانی تورکیە رایگەیاندووە، کە ئێران دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی تورکیە و پرۆسەی ئاشتیی ئەو وڵاتە لەگەڵ کورداندا دەکات.


\'\'بەشیر ئەتالای\'\'، جێگیری \'\'رەجەب تەیب ئەردۆغان\'\' سەرۆک وەزیرانی تورکیە، وتوویەتی: بەڵگەی راست و دروستمان هەیە کە ئێران و ژمارەیەک لە وڵاتانی دیکە دەیانهەوێ وتووێژ لەگەڵ کوردەکان و بەتایبەتی پ. ک. ک تووشی شکست بکەن.
\'\'بەشیر ئەتالای\'\' وتیشی: ئێران رێگری لە پرسی ئاشتیی نێوان دەوڵەتی تورکیە و کوردانی ئەو وڵاتە دەکات.
ناوبراو رایگەیاندووە: دەستی دەرەکی، تیرۆریزمی لە ناوخۆی تورکیەدا دروست کردووە و پشتیوانی و پاڵپشتییان دەکات.
هەر لەو پێوەندیەدا، وتەبێژی وەزارەتی دەروەی رێژیمی ئێران ئەو تاوانانەی رەت کردووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، جێگیری سەرۆک وەزیرانی تورکیە تیشکی خستۆتەسەر دەستێوەردانی رێژیم ئێران لە کاروباری سووریە و وتوویەتی، دەوڵەتی تورکیە ئاگاداری دەستێوەردانی رێژیمی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی سووریە دایە و تاران پشتیوانی لە رێژیمی دیمەشق دەکات.
دەوڵەتی تورکیە لە ساڵی ٢٠٠٥ی زایینییەوە هەتا ئێستا چەندین جار هەوڵی داوە بەنهێنی و یان بە ئاشکرا لەگەڵ پ.ک.ک وتووێژ بکات، کە بەناوبانگترینیان \'\'وتووێژی ئوسلۆ\'\' بووە کە هیچ ئەنجامێکی نەبووە.