![](/weney-mallperr/8651.jpg)
کوردستان میدیا: لە هەوڵێکی ژینگەپارێزیی دیکە لە شاری جوانڕۆ، راوچییەکی دیکەی کورد ٨ کەوی لە داوێنی چیای شاهۆدا ئازاد کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، راوچییەکی کوردی خەڵکی شارستانی جوانڕۆ کە بڕیاری وازهێنانی لە راوکردن داوە، کۆمەڵێک کەوی کڕی و هاوڕی لەگەڵ کەوەکانی خۆی لە داوێنی چیای شاهۆ رادەستی سروشتی کردەوە.
هاوکات لایەنگرێکی ژینگەی کوردستان لە هەوڵێکدا، هەڵۆیەکی زێڕینی برینداری کڕی و پاش دەرمان و برین پێچان لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک چالاکی ژینگەپارێزی رەوانەی سروشتی کوردستانی کردەوە.
هەوڵی ئەو راوچییە و ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە، لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێز و هاووڵاتییانەوە بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا.
بزووتنەوەی ژینگەپارێزی و ئاژەڵپارێزیی کوردستان لە گوندی \'\'دەرەکێ\'\'ی ناوچەی هەورامان بە شکاندنی چەکی کۆنەراوچییەکی کورد بەناوی \'\'ئەحمەد عەزیزی\'\' دەستی پێ کرد و پاش ٥ مانگ، چالاکییە ژینگەپارێزییەکان رۆژ لە دوای رۆژ بەرینتر بوون و ژمارەی راوچییانی پەشیمان روویان لە زیاد بوون کرد.