![](/weney-mallperr/8194.jpg)
کوردستان میدیا: راوچییەکی دیکەی کورد بەناوی \'\'عەلی زەند کەریمی\'\' خەڵکی نایسەر، لە بڕیارێکدا هەر ١٥ کەوەکەی ئازاد کرد و وازی لە راوکردن هێنا.
ماڵپەڕی فەرمیی ئەنجومەنی سەوزی چیا بڵاوی کردەوە، شەپۆلەکانی ژینگەپارێزی رۆژ لە دوای رۆژ زێدەتر دەبێت و لە دوایین حاڵەتیشدا راوچییەکی دیکە لە گوندی \'\'نایسەر\'\'ی سەربە شاری سنە بەناوی \'\'عەلی زەند کەریمی\'\' ناسراو بە \'\'عەلی لەیلاخی\'\' بۆ هەمیشە گەڕایەوە ئامێزی سروشت و بە ئازادکردنی ١٥ کەوەکەی یەکەم هەوڵی خۆی بۆ ئاشتیی سروشت و مرۆڤ خستە گەڕ.
![8195.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/8195.jpg)
ئەو سەرچاوە لەو پێوەندییەدا نووسیویەتی: لە گوندەکانی نییەر، ماراو، کەچەڵە، وامسانە و گەزگەزارە سەربە شاری سنە، راوچییان زیاتر لە ٣٢ کەویان ئازاد کردووە و قەفەسەکانیان سووتاندوون.
بە وتەی سەرچاوەکە: ئەو هاووڵاتییانە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکدا بەڵێنییان داوە کە چیدیکە ئازاری ئاژەڵان نەدەن و بە دیلی رایان نەگرن.
پێشتریش ژمارەیەک راوچیی گوندی \'\'دەل\'\' لە ناوچەی هەورامان، ٧ راوچیی ناوچەی نۆدشە، ٥٠ راوچیی بەخشی زەڕین ئاوای شاری دێهلۆڕان، ١٥ راوچیی ناوچەی کامیاران، ژمارەیەک راوچیی گوندی تەنگیسەر سەربە شاری سنه و هەروەها ژمارەیەک لە راوچییەکانی سەقز، نەغەدە، بانە، نەوسوود و مەریوانواز یان لە راوکردن هێنابوو.
دەسپێکی شەپۆلی وازهێنانی راوچییانی کورد بە شکاندنی چەکی \'\'ئەحمەد عەزیزی\'\' لە گوندی \'\'دەرەکێ\'\'ی سەربە ناوچەی هەورامان دەستی پێ کرد و هەنووکە پاش چەند مانگ زۆربەی شار و ناوچەکانی سەرانسەری کوردستانی گرتووەتەوە

عەلی زەند کەریمی\'\' ناسراو بە \'\'عەلی لەیلاخی