کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راوچییەکی دیکەی کورد لە مەهاباد پەیوەست بە بزووتنەوەی ژینگەپارێزیی کوردستان بوو

17:20 - 21 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: راوچییەکی دیکەی کورد خەلکی شارستانی مەهاباد بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە راو کرد و بوو بە یەکێک لە پارێزەرانی ژینگەی کوردستان.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'محەممەد سوڵتان‌زادە\'\' خەڵکی گوندی \'\'سوێناس\'\' ناوی ئەو کۆنە راوچییەیە کەلە راوکردن دەستی هەڵگرت و بە ئازادکردنی ٦ کەو، پەیوەست بە بزووتنەوەی ژینگەپارێزیی کوردستان بوو.

بەپێی ئەم راپۆرتە محەممەد سوڵتان زادە لە کاتی ئازادکردنی کەوەکان، ئامرازەکانی راوکردن و قەفەسی کەوەکانی سووتاند و بۆ هەمیشە لەگەڵ سروشتی کوردستان ئاشت بووەوە.

پێشتریش رێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، راوچییەکی دیکەی کورد بەناوی \'\'حەمید رەحمانی\'\' بە شکاندنی چەکەکەی و ئازادکردنی کەوەکانی بۆ هەمیشە وازی لە راوکردن هێنا.