کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راوەدوونانی هێزەکانی رێژیم لە سەلاس باوەجانی، گیان لە دەستدانی هاووڵاتییەکی لێکەوتەوە

22:56 - 26 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەلاس باوەجانی، لە ئەنجامی راوەدوونانی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم وەرگەڕا و شۆفیرەکەی کوژرا.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەهۆی راوەدوونانی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی بە ناوی یاسین میرزایی گیانی لە دەست دا.

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییە کە خەڵکی گوندی بانی ساکان سەربە شارستانی سەلاس باوەجانی بووە، لە ئەنجامی راوەدوونانی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم وەرگەڕاوە و شۆفیرەکەی کوژراوە.

لەو پێوەندییەدا رۆژی هەینی رێکەوتی ١٩ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، \'\'نەجمەدین سەعیدی\'\' کوڕی \'\'رەحیم\'\' تەمەن ٣٠ ساڵ و خێزاندار و دانیشتووی گوندی گردەسووری سەربە شارستانی پیرانشار، لە ئەنجامی راوەدوونانی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کەوتە ناو چۆمی زێوکە و بێ سەروشوێن بوو.

بەپێی ئاماری ماڵپەری کوردستان میدیا، لە سەرەتای مانگی جۆزردانی ئەمساڵەوە ٦ هاووڵاتیی کورد بەهۆی تەقە و راوەدوونانی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کوژراون و بریندار بوون.