کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووباری سەیمەڕە گیانی دوو برای ئیلامی گرت

16:06 - 27 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: دوو برای مێرمنداڵ لە رووباری سەیمەڕە لەپارێزگای ئیلام لەكاتی مەلە كردندا، خنكان.

رەزا و ئەمیر دوو مێرمنداڵی تەمەن ١١ و ١٤ساڵان بە هۆی ئاشنا نەبوون لەگەڵ فەننی مەلەكردن و لەدەست دانی كونترۆڵی خۆیان، گیانیان لەدەست دا.
رووباری سەیمەڕە دوای تێپەڕبوونی بە ناوچەكانی دەڕە شار و شێروان لەپارێزگای ئیلام دەرژێتە رووباری كەرخەوە لە ئوستانی خوزستان.
چەند رۆژ لەمەوبەریش لاوێكی بانەیی بە ناوی رزگار بە هۆی كەوتنە نێو چۆمی كەڵەوێ ‌لەنزیك ئاوایی باڵان لەناوچەی رەبەتی سەردەشت، خنكابوو.
لەسەرەتای ساڵی ١٣٩٢وە هەتا ئێستا ٢9هاووڵاتیی كورد لەرووبار و بەنداوەكانی كوردستانی رۆژهەڵاتدا خنكاون.