![](/weney-mallperr/6635.jpg)
کوردستان میدیا: حەسەن رووحانی سەرکۆماری رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە گەڕانەوەوەی سەفەری ٥ رۆژەی خۆیدا بۆ ئەمریکا، بە لنگە پاتە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی تاران پێشوازیی لێکرا.
ژمارەیەک هاووڵاتیی ئێرانی کە هەواڵدەریی \'\'مێهر\'\' بە دژبەری حەسەن رۆحانی ناوی بردوون، لە فرۆکەخانەی تاران پێشیان بە ماشینەکەی حەسەن رووحانی گرتووە و وێڕای وتنەوەی دروشمی \'\'مەرگ و نەمان بۆ ئەمریکا\'\'، لنگە پاتەیان بۆ ناوبراو هاویشتووە.
ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستووەتە روو، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران لە هەوڵی کردنەوەی رێگای ماشینەکەی حەسەن رووحانیدا بوون کە ژمارەیەک هاووڵاتی کەوتوونەتە ژێر ماشینەکە، بەڵام هیچکەس نەکوژراوە، یان بریندار نەبووە.
بەپێی هەواڵدەرییە نێوخۆیییەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی کە پێشیان بە ماشینەکەی حەسەن رووحانی گرتووە، زیاتر لە ١٠٠ کەس بوون و لەلایەن ماڵپەڕە نێوخۆیییەکانی رێژیمەوە بە دژبەری حەسەن رووحانی ناودێر کراون.
پێنج رۆژ پێش ئێستا حەسەن رووحانی سەرکۆماری رێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە مەبەستی بەشداری لە ٦٨ـەمین کۆبوونەوەی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چووە ئەمریکا و لە کاتی گەڕانەوە لەگەڵ ئۆباما سەرکۆماری ئەمریکا، وتووێژی تەلەفوونیی ئەنجام دا.
ئەو پێوەندییە تەلەفوونییە وەکوو یەکەمین پێوەندیی فەرمیی نێوان رێژیمی ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاش شۆڕشی گەلانی ئێران دێتە ئەژمار.