کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووداوی هاتوچۆ لە سنە ٤ قوربانیی لێ کەوتەوە

14:47 - 13 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: بەهۆی روداوی هاتوچۆ لە رێگای ژاوەرۆی سنە بەرەو گوندی نییەر، هاووڵاتییەک گیانی لە دەست دا و سێی دیکەش بە توندی بریندار بوون.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، خرابیی رێگاوبانەکانی کوردستان و بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان و نەبوونی خزمەتگوزاریی نۆژەنکردنەوە و هەروەها دروست نەکردنی لەمپەر لە رێگا بەرز و شاخاوییەکان، لە هۆکارەکانی زیادبوونی ئاماری قوربانییانی رووداوەکانی هاتوچۆن.

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گوندی نییەر ژنێک بە ناوی \'\'ئاهوو مینبەری\'\' گیانی لە دەست دا و سێ کەسی دیکەش کە ئەندامی بنەماڵەیەک بوون، بە توندی بریندار و رەوانە نەخۆشخانە کراون.

بەپێی ئامارێک کە پێشتر لە کوردستان میدیا بڵاو کراوەتەوە، ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بەهۆی رووداوی هاتوچۆ، ١٦٧٢ کەس لە هەر چوار پارێزگاکەی کوردستان گیانیان لە دەست داوە.