کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووداوی کار لە پارێزگای سنە ٤١٥ قوربانیی لێ کەوتووەتەوە

16:04 - 30 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی رووداوی کار لە پارێزگای سنە ٣٨٤ بریندار و ٣١ کوژراوی لێکەوتووەتەوە کە ٦ کەس لەو قوربانییانە لە رەگەزی ژن بوون.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بە پشت بە بەستن بە ئیدارەی پزیشکیی یاسایی پارێزگای سنە، ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی ٤١٥ کرێکار لە پارێزگای سنه تووشی رووداوی کار بوون کە لەو رێژەیە ٣١ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٣٨٤ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە، لەو ساڵەدا لە تێکڕای ٣٨٤ برینداری رووداوەکانی کار لە پارێزگای سنە، ٣٧٨ کەسیان پیاو و ٦ کەسی دیکەش لە رەگەزی ژن بوون.
هەروەها بەهۆی رووداوی کار ٣١ کرێکار لە ساڵی ١٣٩٢ لە پارێزگای سنه گیانیان لە دەست داوە.
لە لایەکی دیکەشەوە بەهۆی نوقم بوون، سووتان و گازگرتوویی لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی ٦٤ کەس لە پارێزگای سنه گیانیان لە دەست داوە.