کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لە ئەمریکا بەڕێوەچوو

21:13 - 6 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: رێوڕەسمێک بەبۆنەی جێژنی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی کوردی، بە بەشداری کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان لە واشینگتۆن بەڕێوەچوو.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لەو رێوڕەسمەدا باڵوێزی عێراقی فیدراڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی و هەروەها دیپلۆماتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەشدار بوون.
سەرەتای ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و دواتریش \'\'رەحیم رەشیدی\'\' رۆژنامەنووس بە نوێنەرایەتیی رەوندی کورد لە ئەمریکا چەند وتەیەکی سەبارەت بە نەورۆز پێشکەش کرد و لەسەر دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردستان بۆ بەشداران دوا.
ئەو رێوڕەسمە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران و گۆرانیی هونەرمەنەدان کۆتایی پێ هات.