کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی دوایین هەینیی تەرەغە/ بەشداریی چالاکانەی ئەندامانی حیزبی دێموکرات

21:48 - 24 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: بە ئامادەبوونی بەرفراوانی هاووڵاتییانی شارەکانی بۆکان، سەقز، بانه، مەهاباد، ئورمیە، نەغەدە، سنە و گوندەکانی دەوروبەری، رێوڕەسمێکی بەشکۆ لە چیای تەرەغە بەبۆنەی دوایین هەینیی ساڵ بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی ٢٣ی رەشەمە بەرانبەر بە دوایین ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، رێوڕەسمێکی بەرفراوان بە بەشداریی هاووڵاتییان لە چیای تەرەغە بەڕێوەچوو و بەشداران لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە لە دەوری ئاڵای کوردستان کەلە داوێنی چیای تەرەغە کێشرابوو، کۆبوونەوە.
لە رەوتی ئەو رێوڕەسمەدا پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە.
هەروەها بەم بۆنەوە ئاگرێکی گەورە لە چیای تەرەغە هەڵکرا و \'\'رەنگی شینی ئاسمانی ئاگرەکە\'\' لە سەر چیای تەرەغە، خوشحاڵیی هاووڵاتییانی لێ کەوتەوە.
لاوانی نیشتمانپەروەر لەم رێوڕەسمەدا کۆمەڵێک سروود و دروشمیان لە وەسفی چیای تەرەغە، زێدی لە دایک بوونی دوکتور سادق شەرەفکەندی وتەوە.