کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢٤ی رەشەمە لە ناوەندی ٣ی کوردستان بەڕێوەچوو

14:41 - 24 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە جێژنیکان، بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی ئەو یەکیەتییە، رێوڕەسمێکی بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر پەیامی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ جێژنیکان، بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان لەلایەن \'\'هاجەر قادری\'\' ئەندامی بەڕێوەبەریی کۆمیتە خوێندرایەوە.
پاشان سروودێک لەژێر ناوی \'\'نابەزم\'\' کە لەلایەن ئەندامانی یەکیەتیی ژنانەوە لە جێژنیکان ئامادەکرابوو، خوێندرا و دوابەدوای ئەوە پەیامی ناوەندی ٣ی کوردستان لەلایەن \'\'حوسێن حەسەن نیا\'\' ئەندامی ناوەدنەوە پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا گۆرانییەک لەلایەن هونەرمەند \'\'غوڵام فاتحی\'\'یەوە پێشکەش کرا و پاشان پەیامی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لەلایەن \'\'ئۆمید مستەفاپوور\'\'ەوە بەبۆنەی ٢٤ی رەشەمە خوێندرایەوە.
لەو رێوڕەسمەدا چەندین پەیام و برووسکەی پیرۆزبایی لەلایەن لیژنەی ناوچەی بەڕێوەبەرایەتیی پارتی دێموکراتی کوردستان، کۆمیتەی ١٩ی بەحرەکەی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان لە هەولێر و سۆران بە دەستی بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە گەیشتبوو.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی شێعرێک لەژێر ناوی \'\'یادگاری شیرین\'\' لەلایەن \'\'خالید پاریاد\'\' و شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران کۆتایی پێهات.