کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیمی ئێران بە بیانووی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان، قوتابییانی ئورمیەی بۆ شوێنیکی نادیار راگواستووە

23:10 - 20 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی رێژیم لە ئورمیە لە هەوڵێکدا بانگهێشتی قوتابییانی قۆناغی دواناوەندی کردووە کە سەفەرێکی ١٠ رۆژە ئەنجام بدەن.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەرپرسانی پەروەردە و بارهێنان لەژێر ناوی \'\'ئۆردووی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان\'\' قوتابییانی ئورمیەیی بۆ شوێنێکی نادیار راگواستووە هەتا لە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان کەڵکیان لێ وەربگرێت.
بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، بەرپرسان بڕی ٥٠ هەزار تمەن پارەیان وەکوو حەقدەستی کارەکەیان بۆ دیاری کردووە و ژمارەیەک لە مامۆستایان داوایان لە قوتابییان کردووە کە لەو ئۆردووەدا بەشداری نەکەن.
ئەو هەوڵەی رێژیم لە کاتێکدا هاتۆتە ئاراوە کەلە چەند ساڵی رابردوودا ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان کە گەڵاڵەیەکی گشتگیردا پارەیان بە زۆرەملێ وبە بیانووی دابینکردنی پێداویستییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرت.
کوردستان میدیا هەواڵەکانی پێوەندیدار بە وەرگرتنی پارەی زۆرەملێی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی رێژیمی لە قوتابییان بە شیوەیەکی بەربڵاو رووماڵ کردبوو.