کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیمی ئێران لە ناوچەی مەریوان لەژێر ناوی كۆمپانیادا سەرقاڵی كڕین و فرۆشی مادە سڕكەرەكانە

16:31 - 30 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: ماوەیەكە لە ناوچەی مەریوان ژمارەیەك كۆمپانیا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێرانەوە، دامەزراوە و لەوێدا سەرقاڵی ئاڵوێری مادە سڕكەرەكانن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەدەوروبەری ئاوایی نێ\'\'ی سەربە مەریوان، ژمارەیەك كارخانە دروست كراوە كە ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم سەرپەرستییان دەكات.
هەنووكە ژمارەیەك لە لاوانی ئاوایی نێ‌ و دەوروبەریی بە مەبەستی كار كردن روویان لەو كارخانانە كردووە و مەترسیی ئەوە دەكرێ‌ ئەو لاوانە بە مادە سڕكەرەكان تێوەبگلێن.
هەر لەو پێوەندییەدا رێژیمی ئێران سیاسەتی داخستنی كۆمپانیاكانی دەوروبەریی شاری مەریوانی گرتۆتە بەر، بۆ ئەوەی‌ كە خەڵكی روو لەو كارخانانە بكەن كە بۆ خۆیان دروستیان كردوون و سەرپەرستییان دەكەن.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو كارەی رێژیم بە مەترسییەكەی گەورە بۆ دانیشتوانی ئاوایی نێ‌ و دەوروبەریی دێتە ئەژمار و لەو بارەوە پێویستە لاوانی ناوچەكە بە هوشیاری تەواوەوە هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەو كارخانانە بكەن و نەكەونە داوی رێژیمەوە.